لێدوانێکی گرنگ لە گوتەبێژی حکوومەتەوە

:: PM:08:48:24/06/2026 ‌

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەست پێ کردنەوەی کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەی دا.

هەورامانی دەڵێ، ئێچ کەی ئێن بە بڕی حەوت هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووەتەوە، هەروەها یەکشەمی داهاتوو لە کێڵگەی ئەترووش، ئێچ کەی ئێن دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە.

هەروەها دەڵێ، لە شێخان ئەمڕۆ گۆڵف کیستۆن دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووە، لە تاوکێ و فیشخابووریش دی ئێن ئۆ ڕۆژی هەینی دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە و هەنت ئۆیڵ لە هەشتی مانگی حەوت دەست دەکەنەوە بە بەرهەمهێنان.

باسی لەوە کردووە، لە هێرشەکانی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتبوو لەبەرئەوە بەشێکیان کارکردنیان کەمێک کاتی پێوست بووە، چونکە پێویستیان بە ئامادەسازی و نۆژەنکردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکان هەبووە.


وشە - وشه‌