ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، شاسوار دەبێت خەون بە حوكمڕانییەوە ببینێ، چونكە ئەو پیاوە نییە حوكمڕانی بكات.
دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید و هاوپەیمانەكەی كە یەكێتییە نیازی خۆیان بۆ تێكدانی كوردستان ئاشكرا كرد و بە روونی گوتی، هەرێمی كوردستان نامێنێ، خەڵكی كوردستان لێی هاتنە دەنگ و دووپات دەكەنەوە، خەڵك زۆر گەورەتر لە شاسواری تاقی كردووەتەوە و دواتر تۆزیان نەماوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی حوزەیران، حەسیبە گەردی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، بۆ "وشە" گوتی، كوردستان زۆر لەوە بە هێزترە بە هەوڵ و جاشایەتی شاسوار كۆتایی بێت، بۆیە دەبێت هەر لەسەر ئەو خەیاڵە خۆی و هاوپەیمانەكەی سەر بنێنەوە.
گەردی دەڵێ، شاسوار ئەو پیاوە نییە حوكمڕانی بكات، كەسێكی دز و ترسنۆك و لە ترس و لە ژێر گوشاری جەستەیی پافڵ رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی كردووە.
ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە سەرلەبەری قسەكانی درۆن، هەرگیز پارتی لە ئێستە و لە رابردوویشدا نەیویستووە لەگەڵ كەسێكی بێ نرخ رێكبكەوێ.