ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رای گەیاند، ئەو دەنگە نەشازانەی باس لە هەڵوەشاندنەوەی ئەزموونی كوردستان دەكەن كوفرێكی گەورە دەكەن و گەل بەرانبەر بەو كەسانە بێدەنگ نابێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، رای گەیاند، رێگری لە پێكهێنانی حكوومەتی كوردستان هێمای ئەوەیە ئەو لایەنە ترسی گەورەیان هەیە لەو حزبەی كە ژمارە یەكی كوردستانە، حكوومەتی داهاتوو حكوومەتێكی سەرانسەری دەبێت و رێگری لە پڕۆژە لە حكوومەتی داهاتوو نامێنێت كە ئێستە لەلایەن لایەنێكەوە هەیە.
خۆشناو لە بەشێكی تری قسەكانیدا هێمای بۆ ئەوە كرد، كە هەندێك لایەن ترسیان لە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومەت هەیە، بۆیە ئێستە كەوتوونەتە ئەو جۆرە قسانەی كە دەیكەن.
دووپاتی لەوە كردەوە كە نەوەی نوێ بڕوای بە ئەندامانی خۆی نییە، بۆیە ئامادەنین بێن پەرلەمان كارا بكرێتەوە، ئەو رێككەوتنەی لە زیندان كراوە بەتاڵ و حیساب بۆ نەكراوە.