لە یادی عاشورادا زیاتر لە 400 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون لە خانەقین

:: PM:06:44:26/06/2026 ‌
ئەمڕۆ بەهۆی لەخۆدان و سنگکوتان و بورانەوە و بەرزی پلەی گەرمای شارەکە، زیاتر لە 400 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی خانەقین کراون.

دکتۆر شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین، بە وشەی ڕاگەیاند کە "لە بەیانییەوە تاوەکو ئێستە 439 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی خانەقین و ئەو مەفرەزانە کراون کە لەلایەن تیمەکانمانەوە دانراون”.

ڕوونیشی کردەوە کە لەو ژمارەیە تەنيا 39 کەسیان باری تەمدروستیان ناجێگیر بووە و داخڵی نەخۆشخانە کراون، ئەوانی تریش هەر دوای چارەسەرە سەرەتاییەکان نێردراونەتەوە.

دکتۆر شوان وتیشی، "زۆرینەی چارەخوازان بەهۆی سینگ کوتان و بورانەوە و بەرزی پلەکانی گەرمای شارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە".

ئاری سەعدوڵا



وشە - وشه‌