بەمنزیكانە دەست بە تاپۆكردنی زەوی فەرمانبەرانی سنووری كەسنەزان دەكرێت، لە یەكەم هەنگاودا 100 ناو بڵاو دەكرێنەوە بۆ ئەوی بچن مامەڵەكانیان بكەن.
ئەمڕۆ شەموو 27ـی حوزەیران، علی رەشاد سەرۆكی شارەوانیی كەسنەزان، بە "وشە"ـی راگەیاند، وردبینی بۆ مەبەستی تاپۆكردنی زەوییەكانی فەرمانبەران گەڕەكی تارین دەست پێ دەكات.
سەرۆكی شارەوانیی كەسنەزان زیاتر گوتی، بەمزووانە 100 ناو بڵاو دەكرێتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەكانیان ئەنجام بدەن.
27ی ئایاری ساڵی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە.