یەكێك لە بانكە بەشدارەكانی ناو هەژماری من رای دەگەیەنێت، ئێستە فەرمانبەران دەتوانن بە ئاسانی مووچەكانیان لە ئامێرەكان وەربگرن، چونكە ژمارەی ئامێرەكان زیاد كرا بۆ 220 ئامێر.
پێشتر هاووڵاتییان گلەیی زۆریان هەبوو كو یەكێك لە بانكەكان ئامێری پێدانی پارەی كەم هەیە، بۆیە دووچاری كێشە بوونەتەوە بەتایبەت خانەنشینان.
ئەمڕۆ شەموو 28ـی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی بانكی عێراقی ئیسلامیدا هاتووە، ئێستە زیاتر لە 220 ئامێری پێدانی مووچە لە تەواوی شارەكان دانراون.
ئاماژە بەوەش كراوە، فەرمانبەر دەتوانێ بە ئاسانی و لە هەر كاتێكدا بێت پارە ڕابكێشێت یان دایبنێت، بێ ئەوەی پێویستی بە سەردانیكردنی لقی سەرەكی هەبێت.
پێشتر سەركەوت جەلال خەلیل بەڕێوەبەری بانكی عێراقی ئیسلامی لقی هەولێر، لە چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ "وشە" باسی كار لەوە كرد، بڕیاریان داوە ئامێرەكانی راكێشانی پارە زیاد بكەن. دووپات لەوە دەكاتەوە كە لە تەواوی شارەكاندا بەشدارانی هەژماری من دەتوانن لەو بانكەدا سوودمەند بن.