ئەمڕۆ شاندێك دەچێتە بەغدا و دابەشكردنی مووچەش دەستی پێ‌ كرد

:: AM:08:56:28/06/2026 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی تایبەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، ئامانج لە سەردانەكەی بریتی دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەوی داهاتی ناوخۆ و كەمكردنەوە، بەپێی فەرمانێكیش دتارایی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچە كرد.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی حوزەیران، بڕیار وایە شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، سەردانی بەغدا بكەن. 

بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی هەرێم داوایەك ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات سەبارەت بەوەی لەجیاتی 120 ملیار دینارەكە هەر دوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و چاودێری دارایی عێراق بەیەكەوە داهاتی نانەوتی مانگانە دیاری بكەن. 

شاندی هەرێم لەو داواكارییەی مەبەستی ئەوەیە مەرجی 120 ملیار دینارەكە نەهێڵێت، بەڵكو لە بری ئەوە بەپێی داهاتی مانگانە چەند بوو  نیوەی داهاتە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی بنێرێت.

هاوكات بەپێی فەرمانێكی وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ لە عێراق دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی عێراق، بڕیاریش  لە رۆژانی چوارشەم یان پێنجشەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.




وشە - رامیار جەواد