عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە هاوكات سەرۆكایەتیی دادگای فیدراڵی و دەستەی نەزاهەی دەكات، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بانگهێشتی بەغدا دەكات و هەڕەشەی لێ دەكات ئەگەر پارە دزراوەكان لەگەڵ بەرپرسانی حزبەكەی نەگەڕێنێتەوە، ئەوا فەرمانی گرتنی دەردەچێت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی چالاك و رۆژنامەنووسانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە و تێدا هاتووە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە هاوكات سەرۆكایەتیی دادگای فیدراڵی و دەستەی نەزاهەی دەكات، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بانگهێشتی بەغدا دەكات و هەڕەشەی لێ دەكات .
ئاماژە بەوەش كراوە، زەیدی فەرمانی بە بافڵ كردووە ئەو پارە دزراوە دەبێت بگەڕێنێتەوە، ئەو بڕە پارەیە زۆر گەورەیە و لە ژێر پەردەی پێداویستییەكانی سەرۆكایەتی لەلایەن شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پێداویستییەكانی زیندانە سیاسییەكان لەلایەن خالید شوانی و پێداویستییەكانی بۆڕیی غازی كۆرمۆر-كەركووك لەلایەن عیزەت سابیرەوە لە بانكی ناوەندی وەرگیراوە.
ئەو بڕە پارەیە زۆر گەورەیە و لە ژێر پەردەی پێداویستییەكانی سەرۆكایەتیدا لە بانكی ناوەندی وەرگیراوە بەم شێوەیەیە:
١- شاناز ئیبراهیم، بە ناوی سەرۆكایەتیی كۆمار: 421 ملیۆن دۆلار
٢- د. عیزەت سابیر، بە ناوی بۆڕیی غازی كۆرمۆر: 96 ملیۆن دۆلار
٣- خالید شوانی، بە ناوی زیندانییە سیاسییەكان: 267 ملیۆن دۆلار
ئێستە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێ، هەڵمەتێكی بەرفراوانی بۆ گرتنی دز و گەندەڵكاران دەست پێ كردووە، شەوی رابردووش نۆ بەرپرسی عێراق لەسەر گەندەڵی لە ناوچەی سەوز گیران.
گرتنی دزە و گەندەڵەكانی عێراق سەرەتا لە عەدنان جومەیلی هاوڕێی عیزەت سابیر و بریكاری وەزیری نەوتەوە دەستی پێ كرد.
عەلی زەیدی بۆ بافڵ تاڵەبانی ڕوونی كردەوە كە پارەكە هی دەوڵەتە، ئەگەر نەگەڕێنرایەوە، فەرمانی گرتن بۆ شاناز و خالید و عیزەت و دانا دەردەكات. بافڵ تاڵەبانی داوای كاتی لە عەلی زەیدی كرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانە.