مەشخەڵ كەوڵۆسی: میدیا و پەیجەوانی كورد تەیف سامییان لێ كردبووینە فریشتە

:: PM:02:12:28/06/2026 ‌
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گرتنی تەیف سامی وەزیری پێشووی دارایی عێراق، مەشخەڵ كەوڵۆسی رەخنە لەو میدیا و پەیجەوانە كوردانە دەگرێت كە تەیف سامییان وەك فریشتە بە خەڵكی كوردستان دەناساند و پرسیاری ئەوەیان لێ دەكات، ئاخۆ ئێستە تەریق نابنەوە؟

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەم 28ی حوزەیران، هێزی دژەتیرۆری عێراق لە هەڵمەتێكدا زیاتر لە 40 بەرپرسی عێراقیان گرت، كە ژمارەیەك پەرلەمانتاریان لەناودایە و تۆمەتبارن بە گەندەڵی لە سەردەمی كابینەكەی محەمەد شیاع سوودانی. تەنانەت باسی گرتنی  تەیف سامیش دەكرێت.

لەمبارەیەوە مەشخەڵ كەوڵۆسی چالاكی سیاسی لە سلێمانی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: "ئای جنێوتان پێداین لەسەر تەیف سامی. ئای تەیفتان كرد بە فریشتە. ئای میدیا و فەیسبووكەوانی بچووك و گرگن، چیتان نەكرد لەسەر دادە تەیفتان؟"

دووپاتیشی كردووەتەوە: ئای پشتیوانتان كرد لەو ستەمەی لە كوردستانی دەكرد. ئێستە تەریق نابنەوە؟ 

هەر لەمبارەیەوە چۆمان هیوا ڕۆژنامەنووس لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، وێنەیەكی تەیف سامی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: ”لە كوردستان زۆر بوون ئەوانەی كە بەساڵاچوو و كەمئەندام و كرێنشین بوون و مووچەكانیانت دوا دەخست و گاڵتەت بە كەرامەت و شعووریان دەكرد. كەم نەبوون ژمارەی ئەو كچە تازە لاوانەی بە بۆنەی تۆوە بێبەش بوون لە جلی تازەی جەژن و بە نهێنی فرمێسكیان بۆ حاڵی خۆیان ڕشت. دواجار حاجییە تەیف سامی، دز و گەندەڵ و بەرتیلخۆر دەرچوو."




وشە - سۆران عەزیز