نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی گرووپی دۆستایەتیی كەنەدی- كوردی كۆبووەوە

:: PM:03:02:28/06/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتیی كەنەدی- كوردی لە پەرلەمانی كەنەدا كرد كە لە ئەحمەد حوسێن سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمان و زیاد ئەبولتەیف ئەندامی پەرلەمان، پێكهاتبوو.
 
لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە كەنەدا ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ كەنەدا تاوتوێ كران. دووپات لە ڕۆڵی گرنگی ڕەوەندی كوردستانی بۆ برەودان بە پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەنەدا كرایەوە.
 
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، شاندی میوان ستایشی دۆخی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكان و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان لە هەرێمی كوردستان كرد، هەروەها پشتگیریی كەنەدایان بۆ گەلی كوردستان دووپات كردەوە.
 



وشە - وشه‌