مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید كابایل كرد

:: PM:05:29:28/06/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی بۆكسێنەری كورد عەگید كابایل كرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی جیهانی (WBC) لە كێشی قورسدا.

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە x نووسیویەتی، پیرۆزباییم لە پاڵەوانی بۆكسێنی كورد عەگید كابایل كرد بە بۆنەی بوونی بە پاڵەوانی جیهانی (WBC) لە كێشی قورس.

دوێنی عەگید كابایل، توانی مێژوویەكی نوێ بنووسێتەوە و ببێتە یەكەمین بۆكسێنەری كوردی هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانی، كە پشتێنی زێڕینی كێشی قورسی جیهانی بەدەستبهێنێت.




وشە - وشه‌