جیاواز لەو دوو پەرلەمانتارەی عێراق كە بڕیارە ئێستە /لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا/ رادەستی هێزەكانی عێراق بكرێن لە بازگەی شێراوە، گەندەڵێكی تری عێراقی گیرا.
ئۆپەراسیۆنی دژە گەندەڵ لە عێراق بەردەوامە كە بەیانی ئەمڕۆ دەستی پێ كرد، باس لەوە دەكرێت نزیكەی 50 كەس تا ئێستە لە بەرپرسانی باڵا گیرابن، هەر یەكە لە زیاد جەنالی و محەمەد كەربوولی كەمێك لەمەوبەر لە هەولێرەوە گوازرانەوە دەست هێزێكی عێراق لە بازگەی شێراوە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" عەلا موحسین جومەیلی بەڕێوەبەری نووسینگەی عەدنان جومەیلی بە هەمانشێوەی ئەو دوو پەرلەمانتارەی عێراق لە هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە بە تۆمەتی گەندەڵی گیراوە.
هاوئاهەنگی نێوان هێزە تەناهییەكان بەمشێوەیە، كە هەر گەندەڵێكی عێراقی لە هەرێمی كوردستان بگیرێت ئەوە لە بازگەی شێراوە رادەستی هێزە تەناهییەكان دەكرێت.