كاروباری مامۆستایان بۆ تاپۆكردنی زەوییەكانیان پێش دەخرێت

:: PM:01:29:29/06/2026 ‌
لەلایەن شارەوانییەكانەوە بڕیار دراوە مامەڵەی زەویی مامۆستایان پێش بخرێت، ئەوەیش بۆ ئەوەی لە كاتی كردنەوەی دەرگای قوتابخانە ئەو مامەڵەیان نەمابێت.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی حوزەیران، مەریوان حاكم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ ئەوەی مامۆستایان لە كاتی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان سەرقاڵی مامەڵەی تاپۆكردنی زەوییەكانیان نەبن، بڕیارمان دا مامەڵەكانیان پێش بخەین.

زیاتر گوتی، لە ئێستەوە مامۆستایان و خانەنشینان وردبینییان بۆ دەكرێت و مامەڵەكانیان پێش دەخرێت.

باسی لەوەش كرد، بۆ دابەشكردنی بەشێكی تری زەوی بەسەر فەرمانبەران، بە ئەگەری زۆر لەم هەفتەیە زەوی لە قەزای خەبات دابەش دەكرێت، هەروەها فەرمانبەرانی كۆیە بەمنزیكانە زەوی وەردەگرن.




وشە - رامیار جەواد