درۆیەكی تری شاسوار سپی بووەوە.. فایەق زێدان لە ئیتاڵیا بووە و كەسی نەبینیوە

:: PM:03:37:29/06/2026 ‌
پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی كە نەوەی نوێ‌ و كەناڵەكانیان بڵاویان كردووەتەوە، گوایە شاسوار عەبدولواحید لە بەغدا لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری كۆبووەتەوە، دەركەوت كە زێدان لە دەرەوەی وڵات بووە و هەواڵەكەیش بێ‌ بنەمایە. 

ئەمڕۆ كەناڵەكانی شاسوار عەبدولواحید ئەوەیان بڵاو كردەوە كە شاسوار سەردانی بەغدای كردووە، لە یەكەم دیداریشدا سەردانی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری عێراقی كردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" كە دوێنی بڵاوی كردبووەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق لە بەغدا نییە و بەمەبەستی بەشداری لە كۆنفرانسێك لە ئیتاڵیا بووە. 

"وشە" زانیویەتی كە فایەق زێدانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا، بەڵام ئەمڕۆ هیچ دیدارێكی نەبووە و كەسێكی بەناوی شاسوار عەبدولواحید نەبینیوە. 

فایەق زێدان كە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقە، باس لەوە دەكرێت ئەو ئۆپراسیۆنەی كە دژی گەندەڵی دەستی پێ كردووە بە بڕیار و ڕێنوێنی ئەو جێبەجێ دەكرێـت. 

فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لە ئیتاڵیا بوو بۆ بەشداربوون لە چالاكییەكی دادوەری بە ناوی "دەستپێشخەری عەرەبی بۆ پێوەندی دادوەری" بەگوێرەی كارنامەكە چالاكییەكە دوو رۆژ دەخایەنێ‌ لە 27 و 28ی حوزەیران، واتە شەوی رابردوو تەواو بووە، شوێنی كۆنگرەكەیش لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بەڕێوە چوو.







وشە - وشه‌