ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی داراییەوە

:: PM:03:44:30/06/2026 ‌
 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان رای دەگەیەنێت، سبەی پشووی بانكەكانە و سەردانیمان مەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیران، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی بانكە بازرگانییەكاندا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەكەینەوە، سبەی چوارشەم پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكوومییەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان.  

ئاماژە بەوەش كراوە، بۆیە دەرگای بانكەكان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من كە دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی بانكییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بە مەبەستی ڕێكخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢٠٢٦ ، بۆ ئاگاداریتان.
  
 



وشە - رامیار جەواد