بڕیارێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

:: PM:08:51:30/06/2026 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد و پێدانی دەرمانی كۆرپەلە لەباربردن بە هەموو كەسێك قەدەغە دەكات. 

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی و سەندیكاكانی پزیشكان و دەرماسازان و كارمەندان كراوە، تێیدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی كاری پێویست ئەنجام بدەن بە سنورداركردنی بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی كە بەكاردێن بۆ لەباربردنی كۆرپەلە و دووپات دەكاتەوە كە بەهیچ شێوەیەك بەبێ ڕاسپاردە و ڕەچێتەی پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان نابێت ئەو دەرمانانە بدرێت بەهیچ كەسێك و نابێت بەبێ پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان بدرێت لە دەرمانخانەكان.

دووپات لەوە كراوەتەوە كە نابێت هیچ كۆمپانیا و كۆگایەك ئەو دەرمانانە بدات بە هیچ شوێنێكی نافەرمی، بەپێچەوانەوە بەرپرسیارەتیەكی هەستیارە و ڕێكاری یاسایی وەردەگیرێت.



وشە - وشه‌