د.شاخەوان عەبدوڵا هی بن بەڕەی خستە سەر بەڕە

:: PM:11:44:30/06/2026 ‌
د.شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و لەو پەندە كوردییە دەستی پێ كرد كە دەڵێ‌، دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە. 

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، دوێنێ لە ڕاگەیاندنەكان لەكاتی گفتوگۆكردن  لەسەر بابەتی گەندەڵی باسمان لەوە كرد گەندەڵی لەسەرجەم شارەكان كراوە بەكەركووكیشەوە بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەن و پێكهاتەیەك بهێنم، بەڵام دیارە لایەنێكی سیاسی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای هەندێك سوشیال میدیای ئەو حزبەوە هەوڵی ناوزڕاندنی ئێمەیان داوە گوایە ئێمە پڕۆژەمان لە كەركووك وەرگرتووە، ئەوەندە كارەكەیان بەپەلە كردووە نووسراوێكیان بڵاو كردووەتەوە كە لەبەرژەوەندی منە و لە نووسراوەكە هاتووە كەمن داوای ڕاگرتنی پڕۆژەیەكم كردووە كە 400 دۆنمە لە رجێبات نەك ئەوەی ئەو پرۆژە ئەنجام بدرێت.

" بەڵام ببینن دلێر زێدان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و هەموو كەس دەزانێت سەر بەچ لایەنێكە دەڵێت ئەو زەوییە هیچ كێشەی نییە و داوا دەكەین بكرێتە پڕۆژە، هەروەها بابكر سدیق كە دیسان هەموو كەس دەزانێت سەربە چی لایەنێكی سیاسیی یە سەرەتا دەڵێت ئەو زەوییە مادەی 140 دەیگرێتەوە، بەڵام دواتر بەچی بڕوایان پێ كرد نازانم نووسراوێكی تری كردوە دەڵێت ئەو زەوییە پێوەندی نییە بە مادەی 140" د.شاخەوان عەبدوڵا وا دەڵێ‌. 

هەروەها دەڵێ‌، ئێستە دەركەوت كێ گەندەڵە و زەوی مادەی 140 كردووە بە پڕۆژە و ئێمەش چۆن هەوڵی رێگریمان كردووە، جگە لەوە نووسراوی دوو پڕۆژەیان بڵاوكردوەتەوە هی دوو كۆمپانیا كە خاوەنەكانیان دەلۆیە گوایە لەبەر ئەوەی دەلۆن ئەو كۆمپانیانە سەر بەمنن یان پارتین لەكاتێكدا خاوەنی هەردوو ئەو كۆمپانیا سەر بەحزبەكەی خۆیانن و ماڵیان لە سلێمانیە، دەركەوت وەفایان بۆ كادرەكانی خۆیان نییە.

لە كۆتایشدا دەڵێ‌، منەتان بەبنی پێڵاوی منداڵێكی كەركووك ئەگەر یەك پڕۆژەم هەیە لەكەركووك ڕاینەگرن و بۆخۆتانی نەبەن.



وشە - وشه‌