لە مانگی حەوتدا چەند رۆژێك لە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان وەك پشووی دیاری كراوە، بەڵام سەرجەم رۆژەكان تەواوی فەرمانبەران ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ لیستی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەركەوتووە كە سێ ڕۆژی پشوو دیاری كراوە.
بەپێی خشتەی پشووەكان رۆژی یەكشەم 12ـی تەمووز پشووە، ئەو بۆنەیە تایبەتە بە ئاشوورییەكان و جەژنی نووسەردیلە و تایبەت بۆ فەرمانبەرانی ئاشووری پشوو دەبێت.
ئەوەیش هاتووە، رۆژی سێشەم 14ـی تەمووز پشووە و سەرجەم فەرمانبەرانی كوردستان دەگرێتەوە و یادی شۆڕشی 14ـی تەمووزە.
لە 31ـی تەمووزیش پشووە و جەژنی چلی هاوینە بۆ سێ ڕۆژە، ئەو پشووە تەنیا فەرمانبەرانی ئێزیدی دەگرێتەوە.