تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی: دۆسیەی لاهوور لەلایەن حزبەوە دەستی بەسەردا گیراوە

:: PM:12:38:01/07/2026 ‌
تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ئاشكرای دەكەن، دادگا بڕیارەكان جێبەجێ‌ ناكات، نزیكەی 11 مانگە دۆسیەی گیراوانی لالەزار بەبێ چوارچێوەیەكی یاسایی لەلایەن هێزێكی حزبییەوە گیراون و وەك بارمتەی سیاسیی راگیراون.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایان گەیاند، داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكەین بێنە سەرخەت و بێدەنگی بشكێنن، بۆ پاراستنی یاسا و سەروەربوونی لە سلێمانی بووەتە پێویستی.

ئاماژەیان بەوەش دا، نزیكەی 11 مانگە دۆسیەی گیراوانی لالەزار بەبێ چوارچێوەیەكی یاسایی لەلایەن هێزێكی حزبییەوە گیراون و وەك بارمتەی سیاسیی راگیراون.

تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی باسیان لەوەش كرد، بەهۆی ئەشكەنجەدانی نامرۆڤانەی جەستەیی و دەروونی، تەندروستیی ئەو گیراوانە لە دۆخێكی خراپ و مەترسیداردایە،  ئەمەش پێشێلی سەرجەم پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان و دەستووری عێراق و یاسایی دادگای تاوانەكانە.



وشە - رامیار جەواد