"وشە" هەڵوێستی ئەوقاف لەبارەی دوورخستنەوەی عەبدولەتیف لە وتاردان ئاشكرا دەكات

:: PM:02:07:01/07/2026 ‌
دوای بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر دوورخستنەوەی عەبدولەتیف سەلەفی، ئێستە ئەوقافیش بڕیاری خۆی لەسەر دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كە بەدواداچوونی كردووە و بەوە گەیشتووە، ئەوقافی سلێمانی لە چوارچێوەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیار لەبارەی د. عبدولەتیف سەلەفی دەدات.

ئەوەیش زانراوە، ئەوقاف بڕیاری داوە لە چوارچێوەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، كۆبوونەوە لەبارەی دوورخستنەوەی د. عبدولەتیف سەلەفی ئەنجام بدات، لە وتاربێژی دوور بخرێتەوە یان بەردەوام بێت.

ئەمە لە كاتێكدایە ئارام محەمەد وەزیری خوێندی باڵای هەرێم، بڕیاری دا بە پەسندكردنی راپۆرتی لیژنەكەی زانكۆی سلێمانی.

بەپێی بڕیارەكە (دوورخستنەوەی تاهەتایی) بۆ د. عەبدولەتیف ئەحمەد لە خوێندنی باڵا و وانەگوتنەوە لە زانكۆ درا.

ئەوە لە كاتێكدایە دوو هەفتە پێش ئێستە، چەند بەڵگەیەكی نوێ‌ لەسەر عەبدولەتیف سەلەفی بڵاو كرایەوە، كاتێك دەستی لەگەڵ كچە قوتابییەك تێكەڵ كردووە.



وشە - رامیار جەواد