شاسوار لە خولی رابردووی پەرلەمان تەنیا سێ‌ پەرلەمانتاری بۆ مایەوە

:: PM:04:49:01/07/2026 ‌
لەكاتێكدا شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی ئەوە دەكات كە تەواوی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەی لەگەڵیدان، بەڵام لە كۆی حەوت پەرلەمانتاری خولی رابردوو، تەنیا سێ‌ پەرلەمانتاری لەگەڵ مایەوە. 

لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، شاسوار عەبدولواحید بە حەوت پەرلەمانتارەوە چووە پەرلەمان، بەڵام زۆری نەبرد بەهۆی ناڕازی بوون لە سیاسەت و كاری ئەو كەسە، چوار كەسیانی لێ‌ جیابووەوە. 

هەریەكە لە مەم بورهان قانیع، دیاری ئەنوەر، شادی نەوزاد و سیروان بابان لەو پەرلەمانتارانە بوون كە لە شاسوار عەبدولواحید جیابوونەوە و سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند. 

ئامانج عەلی خۆشناو چاودێری سیاسی، بۆ "وشە" گوتی، شاسوار توانای ئیدارەدانی نییە، بۆیە زۆر قورسە تا كۆتایی هەر كەسێك لەگەڵی كار بكات. 

ڕوونیشی كردەوە كە خولی رابردووی پەرلەمان بەڵگەی ئەوەیە كە گرەنتی مانەوەی پەرلەمانتارەكانی شاسوار لە پەرلەمان نییە، كە لە حەوت پەرلەمانتارەوە بوونەوە سێ‌ پەرلەمانتار. 

دووپاتی لەوەیش كردەوە، گومانی زۆر هەیە لەم خولەیشدا هەر بەمشێوەیە بێت و تەنیا چەند كەسێكی بە مەرج لەگەڵ بمێنێتەوە، ئەوەی ئێستە هەموویان لە پشتی خۆی دەوەستێنێ‌ بەڵگە نییە و گرەنتی لەناو هۆڵی پەرلەمان دەردەكەوێ‌.


وشە - وشه‌