ئاشنا بابان: زۆربەی رێككەوتنە سیاسیییەكان لە سلێمانی شكستی هێناوە

:: PM:05:41:01/07/2026 ‌

چاودێرانی سیاسی رێككەوتنی نەوەی نوێ و یەكێتی لە زیندان بە ناسروشتی دەبینن و پێیان وایە لەژێر گوشاردا بە شاسوار كراوە، ئەوەیش هۆكار دەبێت كە هاوشێوەی هەموو رێككەوتنە حزبییەكانی تری سلێمانی، شكست بهێنێ‌. 

ئاشنا بابان مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نەوەی نوێ لەگەڵ یەكێتی دژایەتی هەبووە، ڕێككەوتنیان پێوەندی بە بەرژەوەندییانەوە هەیە، لە مێژووی نزیكدا ڕێككەوتنی لایەنەكان لە سلێمانی شكستی هێناوە، ڕێككەوتنەكان بەردەوام نەبوون لەبەرئەوەی بە تەواوەتی ڕێككەوتنەكان لەسەر بنەمای تەندروست نەبوون.

ئاشنا بابان دەڵێ، نەوەی نوێ بەردەوام باسی ئەوەیان دەكرد ناچنە ناو پڕۆسەی سیاسی و هیچ ڕێككەوتنێك، ئەم ڕێككەوتنەی لەگەڵ یەكێتی، دەنگدەری نەوەی نوێ سەرلێشێوانی لادروست بووە، گومانیان لەوە نەما شاسوار لەگەڵ دروشمەكانی خۆی ڕاستگۆ نەبوو، ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ یەكێتی تەواو جیاوازە لەو بنەمایەی باسی دەكرد کە نەوەی نوێ بۆ دروست بووە.

دووپات دەكاتەوە، شاسوار عەبدولواحید ڕێككەوتنی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و یەكێتی بۆ ئەوە بووە لە زیندان رزگاری ببێ‌.

زیاتر دەڵێت، حزبێك كاتێك دەنگی زۆرینە و زۆرترین كورسیی پەرلەمانی لایە مافی خۆیەتی حكوومەت پێكبهێنێت، حزبەكانی تریش ئۆپۆزیسیۆن بن و چاودێری حكوومەت بكەن، ئەگەر یەكێتی و نەوەی نوێ‌ پێیان وایە 40 كورسییان هەیە با بچن پەرلەمان كارا بكەنەوە. 

هەڵەبجە/ عەزیز هەورامی

 



وشە - وشه‌