سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی توركیا دەكات

:: PM:07:01:01/07/2026 ‌
لە پیرمام سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم كالن سەرۆكی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاستەنگەكانی بەردەم سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد.

هەر لەو دیدارەدا دووپات لە پەرەپێدانی پێوەندییەكان و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كرایەوە.



وشە - وشه‌