ئامادەكاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر كراوە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا، دابەشكردنی بەنزین لە رێی كارتی غازەوە دەست پێ بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، سالار محەمەد لێپسراوی بەشی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، دەمانەوێت لە رێی كارتی غازەوە هاووڵاتییانیش بەشە بەنزینان پێ بدرێت.
زیاتر گوتی، تەواوی سیستمەكە ئامادەیە و تەنیا چاوەڕوان دەكەین كە بەشە بەنزینمان بۆ زیاد بكرێت بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
باسی لەوەش كرد، ئێستە 500 هەزار كارت بە هاووڵاتییان دراوەتەوە، بۆیە بەشە بەنزین زیاد بكرێت و دڵنیابین لە جێگیریی هاتنی، ئەوا راستەوخۆ دەتوانن لەو رێیەوە هەفتانە بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو بەسەر بەنزینخانەكان دابەش بكەین.