كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە نێو كافتریایەكی دیمەشق روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، تەقینەوەیەك لە دیمەشقی پایتەختی سووریا رووی دا، تەقینەوەكە لە نێو كافتریایەكی ناوچەی "حیجاز"ـی دیمەشق بووە و بەهۆیەوە، ژمارەیەك كەس كوژراون و بریندار بوون/ هێشتا بە تەواوی یەكلا نەكراوەتەوە/.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئەو وڵاتە، تا ئێستە هۆكاری تەقینەوەكە دیار نییە و هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتییەكەی هەڵنەگرتووە.