بەرپرسی یەكەمی نەوەی نوێ‌ لە گەرمیان وازهێنانی راگەیاند

:: PM:06:58:02/07/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر ناڕەزاییەكانی ناو نەوەی نوێ‌ تەقینەوە، بەتایبەت دوای واژووكردنی ڕێككەوتنی ئەو حزبە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، بەشدار سەنگاوی رێكخەری نەوەی نوێ لە گەرمیان دەستی لەكاركێشایەوە، كە كەسی یەكەمی نەوەی نوێیە لەو سنوورە و چەندان كەسی تریشی لە شێوەی خۆبەخش لەگەڵدایە كە بۆ نەوەی نوێ‌ كاریان دەكرد. 

هەر ئەمڕۆ سێبوور مەنتك، بەرپرسی ئۆفیسی نەوەی نوێ‌ لە هەولێر رێككەوتنەكەی بە ڕێككەوتنی زیندان و كۆتایی هاتنی نەوەی نوێ‌ ناوبرد.


وشە - وشه‌