رەحمان غەریب بۆ شاسوار: بۆت نییە وا قسە بكەی

:: PM:08:08:02/07/2026 ‌
رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ لەبارەی قسەكانی شاسوار عەبدولواحێد بەناونیشانی " لەسەرخۆ كاك شاسوار" نووسیویەتی، ئەو كە نیازی بوو نەیارەكانی لەبەردەركی سەرای سلێمانی هەڵبواسێت ئاساییە كە بەم زمانە لەگەڵ هەر كەسێك بدوێ كە لەگەڵ ئیمزاكەی نەبێت.

رەحمان غەریب لە نووسینەكەدا دەڵێ‌،  سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆی نییە، بەڵكو دەبێت كەمێك شەرم بكات لە ئێستەوە لە رێی ئیرهابی فكری و هەندێ دەستەواژە و دەربڕین كە سەركردەی ناو بزووتنەوەی فاشی نەیارانی پێ تۆمەتبار دەكرد، تۆمەت بەسەر نووسەران رۆشنبیران دابەش بكات.

"  بێگومان ئەو كە نیازی بوو نەیارەكانی لەبەردەركی سەرای سلێمانی هەڵبواسێت ئاساییە كە بەم زمانە لەگەڵ هەر كەسێك بدوێ كە لەگەڵ ئیمزاكەی نەبێت، بەو پێییەی لەكاتی رەزامەندی لەسەر رێكەوتنامەی زیندان، خەوی بە روحی شۆرشگێری ماندێلاو ئۆجەلانەو بینیوە" رەحمان غەریب وا دەڵێ‌.

هەروەها دەڵێ‌، ئەو مافی خۆیەتی خەون ببینێت، بووبێت بە ئۆجەلان و ماندێلا، ئێمەش ئازادین بۆ شیكردنەوەو لێكدانەوەی خەونەكانی، پشت بە خەونامەی كوردی ببەستین نەك خەوننامەی فارسی و توركی.



وشە - وشه‌