ئەمڕۆ هەینی سێی تەمووزی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەلایەن مەسعوود پزشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێشوازیی لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، پەرەپێدانی پێوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا تاوتوێ کرا و بەتایبەتی تیشک خرایە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پێوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا دووپاتیان کردەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنی ئاشتییانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان.
هەردوولا هیوايان خواست كۆتاییهاتنی شهڕ و گفتوگۆی نێوان كۆماری ئيسلاميی ئێران و ئەمەریکا، ئاشتی و سهقامگيرييهكی ههميشهيی بۆ ناوچهكه لهگهڵ خۆيدا بهێنێت و قۆناغێكی نوێی پێوەندیی باش و هاريكاريی هاوبهشی نێوان وڵاتان و گهلانی ناوچهكه دهست پێ بکات.
چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.