تاڵەبانی داوایەكی گەورە لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەكات

:: PM:06:51:03/07/2026 ‌
دوای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی و ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ، کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە توندی سەری هەڵداوە. لەو چوارچێوەیەدا، سالار تاڵەبانی چالاكی سیاسی و كادیری پێشووی یەكێتی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پەیامێکی توند ئاڕاستەی گشت پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەکات.

سالار تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: لە سالار تاڵەبانییەوە بۆ گشت پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ؛ ئەگەر شەرەفتان هەیە، ئەم بێشەرەفییە لە شامسار (مەبەستی شاسوار عەبدولواحید) قبووڵ ناکەن"

مەبەستی سالار تاڵەبانی ئەوەیە پێشتر شاسوار عەبدولواحید پەرلەمانتار و دەنگدەرانی بە دژایەتی یەكێتی فریو داوە و كەچی ئێستە رێككەوتنیان لەگەڵ دەكات و هەڵوێستی ئەو تەواو پێچەوانە بووەتەوە.

ئەم هێرشە توندەی تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە ڕێککەوتنی نوێی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ و بوونیان بە هاوپەیمان، دەنگدانەوە و ناڕەزایەتییەکی زۆری لای هاووڵاتییان دروست کردووە و بەشێکی زۆر لە چاودێران و هاووڵاتییان ڕەخنەی توند لەو هەنگاوەی نەوەی نوێ دەگرن.





وشە - وشه‌