ئەمڕۆ بڕیار دەدرێت و سبەی مووچە خەرج دەكرێت

:: AM:09:31:04/07/2026 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆ ببێتەوە، لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەدرێت .

ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی هەیە، لە كۆبوونەوەكەدا فالح ساری بەناوی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق، پێشنیاری هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ لە كۆبوونەوەكە دەخاتە گفتوگۆ.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بۆ خەرجكردجنی مووچە، ئەنجامی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەكلاكەرەوە دەبێت. ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەوڵەكان بۆ ئەوەن بڕی ئەو 120 ملیار دینارەی پێشتر دەبڕا، ئەم مانگە نەبڕێت و مووچە بەتەواوەتی بگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردووەتەوە، ئەگەر حكوومەتی عێراق بڕیارێكی ئەرێنی بدات، رەنگە مووچەی ئەم مانگە بەبێ هیچ لێبڕینێك لە بەغداوە رەوانە بكرێت.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست، سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردووە، لە ئەگەری گەیشتنی تەواوی پارەكە لە بەغداوە، ئەوا مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دوا ناكەوێت و كار بۆ ئەوە دەكرێت لە كاتی خۆی و هاوشانی فەرمانبەرانی تر دابەش بكرێت.



وشە - رامیار جەواد