كۆنگرەی ئازادی و گۆڕانكاری و چالاكانی مەدەنی لە سلێمانی بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە و باس لە بێسۆراغبوونی بەرپرسی كۆنگرەی ئازادی و گۆڕانكاری عێراق/سلێمانی دەكەن.
كۆنگرەكە رایان گەیاندووە كە بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باخی گشتیی سلێمانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ساز بكەن بە مەبەستی پشتگیریكردن لە بڕیارەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی، بەڵام لە سەعات 12ی پێش نیوەڕۆوە بەهادینی حاجی بەكری دارتاش پێوەندی پێوەی بڕاوە و هیچ سۆراغێكی نییە، گومانی بەهێز هەیە كە لەلایەن هێزە تەناهییەكانی سلێمانییەوە دەستبەسەر كرابێت.
"هێزە تەناهییەكانی سلێمانی بە بەرپرسیار دەزانین لە پاراستنی ژیان و سەلامەتی ئەم كەسایەتییە مەدەنییە، داوا دەكەین دەستبەجێ چارەنووسی ڕوون بكرێتەوە ئەگەر گیراوە ئازاد بكرێت، چونكە ڕادەربڕین و پشتگیریكردن لە چاكسازی و دژایەتیكردنی گەندەڵی مافێكی دەستووری و یاسایی هەر هاووڵاتی و ڕێكخراوێكە، بێدەنگكردنی دەنگە ئازادەكان خزمەت بە ئارامی و سەقامگیری شارەكە ناكات". لە بەیاننامەكەدا وا نووسراوە.