نێچیرڤان بارزانی: بەدەستهێنانی ئازادی تەنیا بە هێز نابێت

:: PM:07:04:04/07/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمەریكاوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریكا دەكات. 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی لە X بڵاوكردەوە و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و سەرجەم گەلی ئەو وڵاتە كرد و رای گەیاند، وانەی هەمیشەیی ئەمەریكا ئەوەمان فێردەكات كە بەدەستهێنانی ئازادی تەنیا بە هێز نابێت، بەڵكو بەهێزكردنی دەستوور، دامەزراوە دەوڵەتییەكان، هاوسەنگیی فیدراڵی و جێبەجێكردنی رەزامەندیی گەلانی ئازادی پێویستە.

زیاتر گوتی، لە كاتێكدا هەولێر و بەغدا چاویان لە بنیاتنانی هاوبەشییەكی بەهێزترە لەگەڵ واشنتندا، هەمان ئەم بنەمایانە بۆ داهاتووی عێراقیش گرنگ و بنەڕەتین و پێویستە سەقامگیریی عێراق لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی پابەندبوونە دەستوورییەكان، سیستمی فیدراڵی، و پاراستنی تەواوی ماف و پێگەی فەرمیی هەرێمی كوردستان بێت لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا.

لە كۆتایشدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسگوزاریی قووڵی هەرێمی كوردستانی بۆ دۆستایەتی، سەركردایەتیكردن و پاڵپشتییە بەردەوامەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان و عێراق دووپات كردەوە.



وشە - وشه‌