ناوی ئەو فەرمانبەرانەی لە كەسنەزان زەوییان وەرگرتووە بڕۆن بۆ وردبینی

:: PM:07:17:04/07/2026 ‌
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لیستێكی تری ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بڵاو كردەوە لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان، زەوییان وەرگرتووە. 

لە ئاگەدارییەكدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی ناویان لە لیستەكە هاتووە، سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان بكەن بە مەبەستی وردبینی بۆ زەوییەكانیان و بەناوكردنیان. 

زەویی فەرمانبەران ئەوەیە كە دوای چەندان ساڵ وەستانی، لە ساڵی ڕابردووەوە بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، دەست بە دابەشكردنی كرا و تا ئێستەیش بەردەوامە.






وشە - وشه‌