هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی لە بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشێوەیەكی كورت و پوخت وەڵامێكی شاسوار عەبدولواحیدیان داوەتەوە و نووسیویانە، كەسێك كە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچوك و دەروون شێواوی دەبینین، كە شایستەی وەڵامدانەوە نییە.
لە وەڵامەكەدا هاتووە، لێدوان و ڕەفتارەكانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچووك و سووك بینینی كەسایەتیی خۆیەتی.
زیاتر هاتووە، "هەركەسێك تۆزقاڵێك نرخ بۆ خەڵكێك دابنێت، كە ئیشی لەگەڵ دەكەن و ڕێز قایل بێت، ئەوا ئەوەندە نزم قسە ناكات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناكات و كورتان لەخۆی ناكا، كەسێك كە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچووك و دەروون شێواوی دەبینین، كە شایستەی وەڵامدانەوە نییە".