لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، دەست كرا بە قەرەبووكردنەوەی ئەو جووتیارانەی زەوییەكانیان كەوتووەتە ناو پشتێنەی سەوزایی.
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەو خاوەن زەوییانەی زەوییەكانیان كەوتووەتە ناو پشتێنەی سەوزایی، پرۆسەی قەرەبووكردنەوەكەیان چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
زیاتر گوتی، بەشێوەیەكی فەرمی لە یەكێك لە باشترین شوێنەكان، زەوی بەسەر بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی (پشتێنەی سەوز) دابەش دەكرێت.
باسی لەوەش كرد، ئەو خاوەن زەوییانە بە پارچە زەوییەكی نیشتەجێبوون قەرەبوو دەكرێنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" زەوییەكان نزیكن بەحركە كە شوێنێكی ستراتیجی و نایابە و ژمارەی پارچە زەوییەكانی نەخشەكە، نزیكەی 1600 پارچە زەوی لەخۆ دەگرێت، بەشەكەی تری نەخشەكە دابەش دەكرێت بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە تا ئێستە سوودمەند نەبوون و زەوییان وەرنەگرتووە.