بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە، بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدراڵ، لەمڕۆوە زیادكردنی كەسی سەرووی تەمەن 12 ساڵان ئەوانەی كە ناویان تۆمار نەكراوە لە پسوولەی خۆراك، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن بۆ تۆماركردنی ناویان .
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێردا هاتووە، بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدراڵ، لەمڕۆوە زیادكردنی كەسی سەرووی تەمەن 12 ساڵان ئەوانەی كە ناویان تۆمار نەكراوە لە پسوولەی خۆراك، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن بۆ تۆماركردنی ناویان.
ئاماژە بەوەش كراوە، پێویستە ئەو كەسەی كە ناوی نییە، خۆی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراك بكات و ئەم پێداویستانەی لەلابێت:
1- كارتی نیشتمانیی ئەو كەسەی زیاد دەكرێ لەسەر پسوولەی خۆراك.
2- كارتی زانیاریی سەرۆك خێزان.
3- بڕینی پسوولەیەك بەبڕی (6500) دینار.
4- پەنجەمۆری ئەو كەسەی كە ناوی نییە .