لەلایەن نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست بە پاڵپشتی فەرهاد ئەترووشی، نووسراوی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست گەیشتە سەرۆك وەزیرانی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، محەمەد نەجیب نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، بە "وشە"ـی راگەیاند، بابەتی بە هەمیشەییكردنی گریبەستەكان نووسراوی بۆ كراوە.
زیاتر گوتی، دوای سەردانمان بۆ لای فەرهاد ئەترووشی جێگری پەرلەمانی عێراق، بەڵێنی دابوو هەموو هەوڵیك بدەن بۆ هەمیشەییكردنی گرێبەستەكان، ئێستە بەرهەمی هەوڵەكانمان دیار كەوتن و سوپاسی دەكەین.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئێستە نووسراو بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە، تا كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی كوردستان یەكلا بكاتەوە و بیانكات بە هەمیشەیی.
ئەوەیش زانراوە بۆ بودجەی ساڵی 2027 بڕیارێك لەسەر ئەو بابەتە دەدرێت و ئەو كێشەیە یەكلا دەكرێتەوە.