بە فەرمانی مەسروور بارزانی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە شێوازێكی هاوچەرخ نۆژەن دەكرێتەوە

:: PM:06:35:07/07/2026 ‌
لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە كەرتی گشتی تەندروستی، شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی ڕزگاریان لە شاری هەولێر كرد.

ئەم سەردانە بە مەبەستی لەنزیكە ئاگاداربوون بوو بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی گشتگیر و بەرفراوانی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەكە، كە لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی دابینكردنی ژینگەیەكی تەندروستی گونجاوتر و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان بۆ هاووڵاتییان جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەكە نۆژەنكردنەوەی تەواوی ژێرخانی نەخۆشخانەكە، لەوانەش هۆڵەكانی نەخۆش، بەشەكانی فریاكەوتن، و ژوورەكانی نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت، هاوشان لەگەڵ دابینكردنی نوێترین تەكنەلۆجیا و ئامێری پزیشكی پێشكەوتوو و باشتركردنی سیستەمەكانی ساردكەرەوە، گەمركەرەوە و ڕووناكی بۆ دابینكردنی ئارامی زیاتر بۆ نەخۆش و كارمەندانی پزیشكی.

ئەم هەنگاوە نوێیە لە كاتێكدایە كە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگی و بایەخێكی یەكجار زۆری بە كەرتی تەندروستی گشتیی داوە و حكوومەتی هەرێم لە ڕێگەی دروستكردنی نەخۆشخانەی نوێ، نۆژەنكردنەوەی بەردەوامی ناوەندە پزیشكییەكان.

نەخۆشخانەی ڕزگاری وەك یەكێك لە گەورەترین و گرنگترین نەخۆشخانە فێركارییەكانی هەولێری پایتەخت و ڕۆژانە پێشوازی لە سەتان نەخۆش دەكات و ئەم پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەیەش دەبێتە هۆی گۆڕانكارییەكی گەورەی كوالیتی لە ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكانی شارەكە و ژینگەیەكی شایستەتر و باشتر بۆ پزیشكان و هاووڵاتییان دەستەبەر دەكات.



وشە - وشه‌