ڕووناكی: نیوەی هاووڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناكیدا كەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

:: PM:06:48:07/07/2026 ‌
وەزارەتی كارەبا داتای پسوولەكانی مانگی پێنجی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی راگەیاند كە زۆرینەی هاووڵاتییان لە مانگی پێنج ماوەی خوولی پسوولەكەیان نزیكەی 41 ڕۆژە.

لە راگەیەنراوەكەی رووناكی هاتووە، نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەكارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی پێنج.
تێكڕای كوردستان: 38 هەزار دینار 
هەولێر: 43 هەزار دینار
سلێمانی: 32 هەزار دینار 
دهۆك: 41 هەزار دینار
هەڵەبجە: 30 هەزار دینار

تا ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاووڵاتییانی كوردستان كارەبای 24 سەعاتیان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی.

بەپێی نرخە نوێیەكان،  ٪80ی هاووڵاتییان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان بەردەوام پارەیەكی كەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی.



وشە - وشه‌