مەشخەڵ كەوڵۆسی: ئێستە سەردەمی دوای نەوەی نوێیە و یەكێتی بۆ رێككەوتن لەگەڵ پارتی دەستكراوەیە

:: PM:12:19:09/07/2026 ‌
چالاكێكی سیاسی رای دەگەیەنێت كە پاش ئەوەی یەكێتیی لە ڕووی بەهای سیاسییەوە توانیویەتی كۆتایی بە نەوەی نوێ بهێنێت، ئێستە دەستی ئەو حزبە كراوەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێك بكەوێت.

مەشخەڵ كەوڵۆسی چالاكی سیاسی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: "دوای ئەوەی یەكێتی توانی لە ڕووی بەهای سیاسییەوە كۆتایی بە نەوەی نوێ بهێنێت، ئێستە دەستكراوەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی ڕێك بكەوێت. ڕێككەوتنەكە پێویستە بۆ ئەوەی یەكێتی بەبێ ترس لە كاردانەوەی میدیایی و جەماوەری بتوانێت بڕیار بدات و لەگەڵ پارتی ڕێك بكەوێت."

ئەوەشی خستە ڕوو: یەكێتی بەو ڕێككەوتنە جڵەوی نەوەی نوێی كردووە، نەوەی نوێ ناتوانێ هیچ كێشەیەك بۆ ڕێككەوتنی داهاتووی یەكێتی و پارتی دروست بكات، نە لە ڕووی سیاسی و نە لەڕووی میدیایی و جەماوەرییەوە". 

لە كۆتاییشدا بە توانجەوە نووسیویەتی: ”چۆنە خاڵۆ؟ گوێ مەدەن بە ڕیڵ و قسەی هەلەقومەلەق، نەوەی نوێ لە ڕووی خیتاب و بەهاوە، كۆنترۆڵ و جڵەو كرا. بەخێر بێن بۆ سەردەمی دوای نەوەی نوێ."



وشە - سۆران عەزیز