وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم قوتابیانی بەشداربووی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كرد.
لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، دەتوانن لە ڕێگەی بەستەرێكی تایبەتەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش كردووە، پرۆسەی وەرگرتنەوەی نمرەكان بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت، قوتابیان دەتوانن بە ئاسانی لە ڕێگەی لینكی خوارەوە بچنە ناو سیستمەكە و ئەنجامەكانیان ببینن.