وەزارەتی كارەبا هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە كوژاندنەوە لە كارەبادا رووی دا، هۆكارەكەشی بۆ كێشەیەكی تەكنیكی دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تەمووز، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا، گرفتی كوژانەوەی كارەبا لە بەشێكی پارێزگای دهۆك ڕووی دا.
باس لەوەش كراوە، ئێستە تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەكە، بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند سەعاتێكی داهاتوودا كارەبا بۆ هاووڵاتییان بگەڕێتەوە.
روون كراوەتەوە، لەكاتی هەبوونی هەر پێشهاتێكی تر و گەڕانەوەی كارەبا، وەزارەتی كارەبا ڕاستەوخۆ هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە.