سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا كرد

:: AM:10:19:13/07/2026 ‌
شەوی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە بەغدا بەشداریی لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانییەكەدا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران، هەروەها لەبارەی بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانكراوی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە دووپاتیان لەسەر گرنگیی سەردانەكە لە بەرژەوەندیی عێراق و بەهێزكردنی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانیدا كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا داكۆكی لە پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێكگەیشتن و ڕەتكردنەوەی شەڕ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە كرا، ئامادەیی عێراق پێشان درا بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەی بەیەكگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكە. 


وشە - رامیار جەواد