دژەتیرۆری كوردستان: بە سێ‌ درۆن كەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات كرایە ئامانج

:: PM:01:41:13/07/2026 ‌
دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرای دەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی سێ‌ درۆن، كەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی كوردستانی كرایە ئامانج.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تەمووز، بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووز، لە سەعات 5:15 و 5:28ی بەرەبەیانی، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرش كرایە سەر كەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات.

ئاماژە بەوەش كراوە، هێرشەكە لە شارەدێی دارەشەكرانی سەربە قەزای پیرمام لە هەولێر بوو، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتەوە.



وشە - رامیار جەواد