چاكسازییەكانی كابینەی نۆ.. هەنگاوەكان لەپێناو گەشەپێدان و كاراكردنی كەرتی گشتیدا

:: PM:01:47:13/07/2026 ‌
كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، چەندان هەنگاوی گرنگی لە بوارەكانی دارایی، كارگێڕی و سەربازی ناوە كە تێیدا پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچە، گەیشتووەتە زیاتر لە 950 هەزار مووچەخۆر و پتر لە دوو ترلیۆن دیناریش لە قەرزی پێشینەكان گەڕێنراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

ئامار و دەستكەوتە سەرەكییەكانی پرۆسەی چاكسازی
1. كەرتی دارایی و بەدیجیتاڵكردن:
* پرۆسەی بەبانكیكردن: زیاتر لە 950,000 هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران لە پڕۆژەی "هەژماری من" كراوەتەوە.
* سیستمی پارەدانی دیجیتاڵی (ئی پسوولە): گەیشتنی بەكارهێنەران بە 220,000 كەس، لەگەڵ تۆماركردنی 1.1 ملیۆن مامەڵەی دارایی.
* گەڕاندنەوەی قەرزەكان: گەڕاندنەوەی 2.130 ترلیۆن دینار لە قەرزی پێشینە و ئاسانكارییەكان (لە كۆی گشتیی 4.48 ترلیۆن دینار).
* دامەزراندنی بانكی نیشتمان: بە سەرمایەی 250 ملیار دینار.

2. چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە و كەرتی سەربازی:
* چاكسازیی بواری ئەفسەری و پێشمەرگە: 88,900 ئەفسەر و پێشمەرگە لە چوارچێوەی 38 لیوا كە سەربە نۆ فیرقە و دوو فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی جێگیر كراون و هاتوونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. هەروەها پرۆسەی خستنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دەڤەری یەك و دەڤەری دوو دەستی پێ كردووە.

3. چاكسازییە كارگێڕییەكان و پێداچوونەوەی دۆسیەكان:
* پلەباڵاكان: پێداچوونەوە بە دۆسیەی 1,478 پلەباڵا و تایبەتدا كراوە.
* فەرمانبەرانی شارستانی: پێداچوونەوە بە دۆسیەی 357,815 فەرمانبەردا كراوە.
* 402 دۆسیە ڕێك خراونەتەوە.
* دوومووچەیی: 4,189 دوو مووچەیی نایاسایی بڕاوە.
* خانەنشینی: 29,338 دۆسیەی خانەنشینی لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری گواستراونەتەوە.

ئەم چاكسازییانە دەرئەنجامی دەرچوونی یاسای چاكسازی و پەسندكردنی بڕیاری 116ی دەستەی دەستپاكییە، كە بەشێك بوو لە بەڵێن و ناوەڕۆكی كارنامەی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد