ڕۆژی چوارشەم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ڕۆژی شەموو 18ی تەمووز كۆتایی بە دابەشكردنی دێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رای گەیاند، بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی مووچە كەوتە كۆتایی دەوامی فەرمی و نەتوانرا پارەكە بەشێوەی كاش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق وەربگیرێت، هەرچەندە سبەی سێشەم پشووی فەرمییە لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سبەی دەست بە ڕێكارەكانی وەرگرتنی پارە و گواستنەوەی بۆ بانكەكان و پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەكات و سەرجەم بانك و گەنجینەكان لە ئامادەكاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی چوارشەم دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەن.