مەسروور بارزانی پەیامێک بۆ ئارینی کوڕی بڵاو دەکاتەوە

:: PM:11:06:13/07/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووزی 2026، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئارین مەسروور بارزانی کوڕی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا لە بەریتانیا.

ئارین مەسروور بارزانی توانی بڕوانامەی ماستەر لە بەشی یاسا لە "زانکۆی سانت جۆرج" لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەدەست بهێنێت.

لەسەر ئەم سەرکەوتنە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، وێنەیەکی ئارینی کوڕی بڵاو کردەوە و لەسەری نووسیویەتی "پیرۆزە. شانازیت پێوە دەکەم".


وشە - پۆڵا مەحموود