خەڵكی كفری: دەبێت یەكێتی 15 ملیار دینارمان بداتێ‌

:: PM:06:08:14/07/2026 ‌
رێكخراوی پاڵپشتیی كفری بە ناوی خەڵكی سنوورەكە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و داوای 15 ملیار دینار لە یەكێتی دەكەن بۆ ئاوەدانكردنەوەی سنوورەكەیان، چونكە وەك خۆیان دەڵێن، ستەمیان لێ‌ كراوە. 

لە بەیاننامەی رێكخراوەكەدا هاتووە، بەهۆی بێبەش كردنیان لە پۆستە تەناهییەكانی گەرمیان، خەڵكی كفری داوای 15 ملیار دینار و دانانی كەسێكیان بۆ پۆستی جێگری سەرپەرشتیار دەكات.

دووپات لەوە كراوەتەوە، لە گۆڕانكاری پۆستە سەربازییەكانی ئیدارەی گەرمیان دیسان دانیشتووانی كفری فەرامۆش كران و دەركران، لە پۆستە ئیدارییەكانی ئیدارەی گەرمیان كە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، دیسان خەڵكی كفری فەرامۆش دەكرێت.

دوپاتی دەكەنەوە كە خەڵكی كفری ناحەقی نییە كە خۆی بە بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان نەزانێت، داواكارن كە ئیدارەی گشتیی یەكێتی وەك قەرەبوویەك 15 ملیار دینار پڕۆژەی جۆراوجۆر لە كفری بەگەڕ بخات و لە هەر گۆڕانكارییەكی ئیداری، پۆستەكان بۆ دانیشتووی كفری یەكلایی بكرێتەوە و پۆستی جێگری ئیدارەی گەرمیان بە كەسێكی دانیشتووی كفری پڕبكرێتەوە.


وشە - وشه‌