لە میانەی پێشوازیكردنی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریكا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X پەیامێكی بڵاوكردەوە.
هێگسێت لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هێزی سەرەكی و بنەڕەتی دەبن بۆ ڕابەرایەتیكردنی شەڕی دژی داعش لە قۆناغی داهاتوودا، ئەمەش بە تایبەتی لە دوای كۆتایهاتنی ئەركی فەرمی (OIR)هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
وەزیری جەنگی ئەمەریكا دووپاتی لە ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان شانبەشانی سوپای عێراق كردەوە كە ئەمەش نیشانەی بەردەوامی متمانەی هاوپەیمانانە بە توانای مرۆیی و سەربازی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
شایانی باسە لەم دیدارەدا، لیوا روكن محەمەد سەعید وەك نوێنەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربوو.