لەبارەی ئەو سكاڵایەی كە ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر لەسەر چەند كەسێك تۆمار كراوە كە گوایە سووكایەتییان بە پیرۆزییەكانی ئاین و قورئان كردووە، مامۆستایەكی ئاینی رای دەگەیەنێت، پێویستە لادان لە ئاین و عورف سنووردار بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 15ی تەمووز، د. محەمەد سەباح خەیات مامۆستای ئاینی بۆ "وشە" گوتی، سكاڵامان تۆماركرد لەسەر ئەو كەسانەی كە سووكایەتی بە ئاین و پیرۆزییەكانی و قورئان دەكەن.
ڕوونیشی كردەوە كە هەر ئەمڕۆ بڕیاری گرتن بۆ چەند كەسێكیان دەرچووە، جیا لەوەیش پێویستە سنوورێك بۆ ئەو كەسانە دابنرێ جا لە هەر توێژێك بن كە سووكایەتی بە ئاین و تەنانەت نەتەوە و كولتووری كوردانە دەكەن.
سكاڵاكە لەسەر بنەمای مادەی 372 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمار كراوە كە سزاكەی بریتییە لە گرتن بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاتر نەبێت یان بە غەرامەی مادی .
مادەی 372 چی دەگرێتەوە؟
1- هەركەسێك بە ئاشكرا سوكایەتی بە بیروباوەڕی مەزهەبێكی ئاینی بكات یان ڕێوڕەسمەكانی بێڕێزی بكات.
2- هەركەسێك بە ئەنقەست جێبەجێكردنی ڕێوڕەسمی ئاینی، ڕێوڕەسمێكی ئاینی، یان كۆبوونەوەیەكی ئاینی تێكبدات، یان بە مەبەست ڕێگری بكات یان ڕێگری لە ئەنجامدانی هەر ڕێوڕەسمێكی لەو جۆرە بكات.
3- هەركەسێك بینایەك كە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ئاینی دیاری كراوە، یان هێمایەكی ئاینی یان شتێكی تری پیرۆزی ئاینی تێكبدات، زیانیان پێ بگەیەنێت، ناشیرینی بكات، یان پیس بكات.
4- هەركەسێك كتێبێكی سەر بە مەزهەبێكی ئاینی چاپ بكات یان بڵاوی بكاتەوە ئەگەر بە مەبەست دەستكاری دەقەكەی كرد بە شێوەیەك كە ماناكەی بگۆڕێت، یان ئەگەر سوكایەتییان بە هەر حوكمێك یان فێركارییەكانی نیشان دا.
5- هەركەسێك بە ئاشكرا سوكایەتی بە هێمایەك یان كەسێك بكات كە لەلایەن مەزهەبێكی ئایینیەوە بە پیرۆز، ڕێزی لێدەگیرێت، یان ڕێزی لێدەگیرێت.
6 - هەركەسێك بە ئاشكرا لاسایی دەروێشێك یان مەراسیمێكی ئاینی بكاتەوە بە مەبەستی گاڵتەكردن پێی.